یانەیەکى ئینگلیزى، ئۆسێمێنى نەیجیرى دەوێت

وەرزش
10:39 - 2024-06-04

جگە لە کڤاراتسخیلیا کە یانەکانى ئەوروپا هەوڵ بۆ گواستنەوەى دەدەن، لە ئێسادا چەند یانەیەکى دیکەى کیشوەرەکە هاتونەتە سەر هێڵ و چاویان لە یاریزانێکى دیکەى یانە ناپۆلیە.

بەرپرسانى یانەى ئارسێناڵى ئینگلیزى، بەمەبەستى بەهێزترکردنى هێڵی پێشەوەى تیپەکەیان، چاویان بڕیوەتە تواناکانى ڤێکتۆر ئۆسێمێنى نەیجیرى، تا لە یارییەکانى وەرزى نوێدا، لە هێڵی پێشەوە و لە رووى تۆمارکردنى گۆڵدا، دووچارى کێشە نەبنەوە.

بەپێی هەواڵێکى رۆژنامەى کۆرێرى دیللۆ سپۆرت، کە لە نوێترین ژمارەیدا بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت: ئیدارەى یانە ئیتاڵیەکە، لە سەرەتادا هەوڵ بۆ هێشتنەوەى یاریزانەکە دەدەن، بەڵام لە ئەگەرى قایل نەبونى ئۆسێمێنى تەمەن 25 ساڵان، ئەوا یانەکە ئامادە نییە بە کەمتر لە بڕى 110 ملیۆن پاوەند دەستبەردارى ببێت، دیاریکردنى ئەم بڕە پارەیەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، تا ئەرکى ئەو یانانە قورستر بکات، کە هەوڵ بۆ پەلکێشکردنى یاریزانەکە دەدەن.

سەرچاوەى هەواڵەکە ئاشکرایکردوە: کە تۆپچیەکانى گەنەرز بیر لەوە دەکەنەوە، چارەسەرێکى دوو لایەنە بۆ بابەتە دابنێن، ئەویش لە رێى بۆندى ئاڵوگۆڕیەوە، یاخود بە بەخشینى چەند یاریزانێک و بڕە پارەیەکى کەمتر بە یانەکەى باشوورى ئیتاڵیا، ئەویش لە پێناو گواستنەوەى کوڕە نەیجیریەکە، گەنەرز یەکەم یاریزان کە دەیەوێ پێشکەشی ناپۆلى بکات، تاکاهیرۆ تۆمیاسۆى ژاپۆنییە، کە یانەى ناپۆلى لە ماوەکانى رابردوودا هەوڵى گواستنەوەیدا، وە دووەم یاریزان کە دەچێتە ناو رێککەوتنەکەوە، ئێمیل سمیسە.

ڤیکتۆر ئۆسێمێنى نەیجیرى و تەمەن 25 ساڵان، لەم وەرزەدا 25 یاریی بۆ یانەى ناپۆلى ئەنجامداوە و بەشدارى لە 18 گۆڵدا کردوە، بە جۆرێک 15 گۆڵى تۆمارکردوە و 3 ئەسیتیشی بۆ هاوڕێکانى کردوە.

ئۆسێمێن، لە هاوينى ساڵى 2020، پەیوەندى بە ریزەکانى یانەى ناپۆلیەوە کرد و لە کۆى 96 دیداردا بە بەرگى یانەکەوە، 57 گۆڵى تۆمارکردوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP