ئیمپاپێ لە پۆشینى درێسەکەى هەمان سیناریۆى کریستیانۆ دووبارە دەکاتەوە

وەرزش
12:45 - 2024-06-04

دواجار کیلیان ئیمپاپێ بەخەونە گەورەکەى گەشت و وەک یاریزان و جەنگاوەر و هێرشبەر و گۆڵکار و قەناسى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى راگەیەندرا .
نزیکەى 5 ساڵە هەواڵى رۆشتنى ئاسکە ڕەشەکە بۆ یانە مەدردیەکە بڵاودەبێتەوە و هەر جارەو بەجۆرێک باس دەکرێت ، شەوى رابردوو ریاڵ مەدرید کۆتایی بەهەموو دەنگۆکان هێنا و ئیمپاپێى وەک جەنگاوەرى نوێى قەڵاى سپى ناساند .
 ئەمەش ڕووداوێکى گەورەى وەرزشى بوو ، هەموان چاوەڕوانى سەعات  08:30 دەقیقەی شەویان دەکرد تاکو ببینن ئاخۆ راستە کیلیان بۆتە  مەدریدى ؟ فۆکەسى هەموو جیهان لەسەر مەدرید و ئیمپاپێ بوو هەموان بە ڕووداوێکى گەورەى وەرزشى ناوزەندیان دەکرد .
یانەى ریاڵ مەدرید لە پێگەى تایبەت بەخۆى پەیوەندى کردنى کیلیان ئیمپاپێى بەریزەکانى یانەکەو راگەیاند و ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە هێرشبەرە فەرەنسییەکە بۆ 5 ساڵ گرێبەستى واژۆکردوە .
ئیمپاپێ خودى خۆى ئاشقێکى سەر سەختى یانەى ریاڵ مەدرید بووەو هیچ کات ئەمەى نەشاردۆتەوە ، کاتێک وەک یاریزانى ریاڵ مەدریدیش ناسێنرا .
ئاسکە ڕەشەکە لە پۆستێکدا لە سۆشیال میدیا، چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە لە سەردەمی منداڵیدا، سەردانی دامەزراوەکانی ڕیال مەدرید دەکات، جلی وەرزشی مێرێنگی لەبەردایە. لە وێنەیەکی تردا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەفسانەی شاهانەی لەگەڵدایە.
هەروەها یاریزانەکەى  پێشووی مۆناکۆ  و پاریس پەیامێکی بڵاوکردەوە و شانازی خۆی دووپاتکردەوەو نوسیوێتى . "خەونەکەم هاتە دی، زۆر دڵخۆشم و شانازی دەکەم کە پەیوەندیم بە یانەی خەونەکانمەوە کردووە کە ڕیاڵ مەدریدە، کەس ناتوانێت لەوە تێبگات کە من چەندە دڵخۆشم لە ئێستادا، بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بینینی ئێوەم، مادریدیستا، سوپاس بۆ پاڵپشتی سەرسوڕهێنەرتان. هالا". مەدرید!".
گرێبەستەکەى ئیمپاپێ بەخۆڕاییە و موچەى ساڵانەى 15 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت ، فابریزۆ رۆمانۆ ئەوەشى زانیوە کە کیلیان لەبەر خۆشەویستی و رێز بۆ لۆکامۆدریچ داوای درێسى ژمارە 10 ى نەکردوە بەڵکو ژمارە 9 ى هەڵبژاردوە تاکو ئەو کات لۆکا یانەکە جێدەهێلێت و دواتر ژمارە 10 دەپۆشێت ، ئەم کارەش هەمان سیناریۆى رۆناڵدۆى پرتوگالى بوو کاتێک 2009 هاتە ریاڵ مەدرید سەرەتا درێسى ژمارە 9 ى پۆشى و داوای درێسى ژمارە 7 ى نەکرد بەهۆى بوونى رائول گۆنزالێسەوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP