هانسی فلیک داواى یاریزانێکى مانچێستەر سیتى دەکات

وەرزش
14:59 - 2024-06-05

هانسى فلیکى ئەڵمانى و راهێنەرى نوێی یانەى بارسێلۆنا، دەیەوێت پێکهاتەیەکى تۆکمە بۆ وەرزى نوێ دروست بکات و بۆ ئەو مەبەستەش پەناى بردۆتە بەر یاریزانەکانى خولى ئینگلیزى، رۆژنامەکانى ئیسپانیا ئاشکرایانکردوە: فلیکى تەمەن 59 ساڵان، داواى لە ئیدارەى یانەکەى کردوە، بێرناردۆ سێلڤاى پورتوگالى و یاریزانى مانچێستەر سیتى بگوازنەوە ریزەکانیان، پێیانى وتوە، یاریزانە پورتوگالیەکە ئامانجى سەرەکیەتى، هەروەها پێگەى سکاى سپۆرت رایگەیاندوە: سەربارى ئەو بڕە پارە زۆرەى سیتیزن لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە بێرناردۆ سێلڤاى تەمەن 29 ساڵان داواى دەکەن، بەڵام سورن لەسەر ئەوەى بیگوازنەوە بلوگرانا.
بۆندەکەى بێرناردۆ سێلڤا لە هاوینى ساڵى 2026 لەگەڵ یانەى مانچێستەر سیتى کۆتایی دێت، و لە ماوەى 7 ساڵى یاریکردنى بە بەرگى سیتیەوە، ناوەراستکارەکە 201 یاری ئەنجامداوە و 33 گۆڵى تۆمارکردوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP