سکاى سپۆرت: پاولۆ دیبالا پەیوەندى بە خولى ئینگلیزیەوە دەکات

وەرزش
14:59 - 2024-06-05

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، لە نوێترین ژمارەیاندا ئاماژەیان بەوە کردوە، چەند یانەیەکى پریمەرلیگ، هەوڵ بۆ گواستنوەى یاریزانێکى ئەرژەنتینى دەدەن، پێگەى سکاى سپۆرت بڵاویکردۆتەوە: ئەگەرێکى بەهێز هەیە یاریزانى ئەرژەنتینى پاولۆ دیبالا روو بکاتە خولى ئینگلیزى، بەڵام تا ئێستا ناوى ئەو یانەیە ئاشکرا نەکراوە کە پەیوەندى پێوە دەکات، سەرچاوەى هەواڵەکە ئاماژەى بەوەش کردوە: دیبالاى تەمەن 30 ساڵان و هێرشبەرى یانەى مۆناکۆ، هیچ شتێکى دەربارەى بابەتەکە نەدرکاندوە و خۆى یەکلا نەکردۆتەوە، بۆیە بەڕێوەبەرى کارەکانى یاریزانەکە ئامادە نەبوە لە بارەى بابەتەکەوە قسە بکات.
پاولۆ دیبالاى ئەرژەنتینى، ساڵى 2022 لە یانەى یۆڤێنتۆسەوە پەیوەندى بە ریزەکانى گورگەکانى پایتەختەوە کرد و لە کۆى ئەنجامدانى 35 یاریی، 16 گۆڵى بۆ یانەى رۆما تۆمارکردوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP