ئاردا گولەر نایەوێ ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت

وەرزش
16:25 - 2024-06-08

یانەى ریاڵ مەدرید، چەندین بۆندى لە لایەن یانەکانى ئەوروپا و خولى رۆشنى سعوودیەوە پێشکەشکراوە بەمەبەستى دەستەبەرداربوون لە ئاردا گولەر، بەڵام یانەکە وەڵامى بۆ سەرجەم ئەو بۆندانە نەخێر بوە، بێ ئەوەى بگەڕێنەوە بۆ بۆچوونى یاریزانەکە، فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردۆتەوە: ئاردا گولەرى تەمەن 19 ساڵان دەیەوێت لە ئێستادا هەموو هزرێکى لەسەر یۆرۆى 2024 بێت، تا بە باشترین ئاستەوە لەگەڵ هەلبژاردەى تورکیا دەربکەوێت، فابریزۆ رۆمانۆ ئاماژەى بەوەش کردوە: لە ماوەکانى رابردوودا یاریزانە لاوەکەى ریاڵ مەدرید بە بەڕێوەبەرى کارەکانى وتوە، کە نایەوێت مێرانگى جێبهێڵێت، بەڵکو دەیەوێت بۆ وەرزى داهاتوو متمانەى تەواوەتى ستافى هونەرى یانەکەى بەدەست بهێنێت و وەک یاریزانى سەرەکى بەشدارى پێ بکرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP