یۆرۆ دواین دەرکەوتنى ئەستێرە گەورەکان دەبێت

وەرزش
14:37 - 2024-06-09

یۆرۆ دواین دەرکەوتنى ئەستێرە گەورەکان دەبێت
ئاکۆ بیبانى

یۆرۆى 2024 دواین پاڵەوانێتى نێودەوڵەتى دەبێت بۆ بەشێک لە ئەستێرەکانى تۆپى پێى ئەوروپا و چیتر لەسەر لاکێشەى سەوز و لە پاڵەوانێتیەکەدا بەشدارى ناکەن ، لەسەرووى هەمویانەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و هێرشبەرى یانەى نەسرى سعودى ، کە گۆڵکارى مێژووى یۆرۆیە و بەشدارى زۆرترین یاری کردوە ، لە 5 یۆرۆى یەک لەدوای یەک بەشدارى کردوە ، تەنها یاریزانە بەشدارى لەشەش یۆرۆدا دەکات ، ئەم پاڵەوانێتیە بۆ دۆن کۆتا پاڵەوانێتى دەبێت ئەویش بەهۆى هەڵکشانى تەمەنەوە ، کەلەئێستادا تەمەنى ئەستێرە پرتوگالیەکە 39 ساڵە .

کلیپەر پیى هاونیشمانى کەلەئێستادا تەمەنى 41ساڵە و یەکێک بوو لەو ئەستێرانەى لە پاڵ رۆناڵدۆ یۆرۆى 2016 یان بەدەستهێنا ، چیتر تەمەن رێگاى پێ نادات و دواین پاڵەوانێتى دەبێت لە یۆرۆ کەبەشدارى دەکات .

تۆنی کرۆس، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، لە لیستی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا “یۆرۆ ٢٠٢٤” دایە کە لەلایەن جولیان ناگلسمانی ڕاهێنەرەوە ڕاگەیەندرا.

ئەمە دوایین پاڵەوانێتی کیشوەرییە بۆ تۆنی کرۆسی ئەستێرەی نێودەوڵەتی ئەڵمانی کە تەمەنی 34 ساڵە، بەو پێیەی پێشتر رایگەیاندبوو  دوای پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 بە شێوەیەکی هەمیشەیی واز لە تۆپى پێ دەهینێت .

لۆکا مۆدریچ، ئەستێرەی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، ناوى لە لیستی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپایە بۆ یۆرۆی ٢٠٢٤ کە لەلایەن زلاتکۆ دالیچی ڕاهێنەرەوە ڕاگەیەندرا.

لۆکا مۆدریچ لە یۆرۆی ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ و ٢٠١٦ لەگەڵ هەڵبژاردەی کرواتیا بەشداری کرد، جگە لە یۆرۆی ٢٠٢٠، دیارترین دەستکەوتی لە پاڵەوانێتی کیشوەرییدا گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی ساڵی ٢٠٠٨.

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا “یۆرۆی ٢٠٢٤” دواجار دەبێت بۆ ئەستێرەکەى هەڵبژاردەی کرواتیا کە تەمەن ٣٩ ساڵە.

یەکێکى دیکە لەو ئەستێرانەى کە کۆتا بەشدارى کردنى دەبێت لە یاریەکانى یۆرۆ مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی دیار و یاریزانی بایرن میونشە .
ئەمە دواجار دەبێت کە مانوێل نۆیەری تەمەن ٣٨ ساڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە پاڵەوانێتی یۆرۆدا بەشدارى دەکات .

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئەستێرەی پۆڵەندی و هێرشبەرى یانەى بارسا ، لە لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا هات کە بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای یۆرۆی ٢٠٢٤ دەکات .

پێشبینی دەکرێت ئەمە دوا پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بێت کە هێرشبەرە تەمەن ٣٥ ساڵەکەی پۆڵەندا کە بە گۆڵکاری هەموو کاتەکانی هەڵبژاردەی پۆڵەندا
دادەنرێت بە تۆمارکردنی ٨١ گۆڵی نێودەوڵەتی بەشداری تێدا بکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP