دۆرتمۆند شوێنگرەوەی ریۆسی دیاریکرد

وەرزش
17:30 - 2024-06-10

پاش ماڵئاوایی کردن لە مارکۆ ریۆسی ئەڵمانی  و ھێرشبەری یانەکەی , یانەی بروسیا دۆرتمۆند ئامانجی ئەوەیە یەکێک لە یاریزانە بەتوانا و پیشەگەرەکانی خولی ئیسپانی بگوازێتەوە و ھێڵی پێشەوەی مێشھەنگەکانی پێ پتەو بکات , لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردۆتەوە لەسەر داوای تریزیچی راھێنەری دۆرتمۆند , تیپە ئەڵمانیەکە ھەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ گواستەوەی مەمفیس دیپای ھۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی , ئامانجی تریزیچی مەشقدەر ئەوەیە بژاردەیەکی خێرا و پیشەگەر لەشوێنی ریۆس جێگیر بکات پێناوەشدا دەستەی کارگێڕی یانە ئەڵمانیەکە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆیان تەرخان کردووە و دەیانەوێت مەمفیس دیپای 30 ساڵان پەلکێشی ڕیزەکەیان بکەن , ئەمەش پاش ئەوەی لەچەند ڕۆژی رابردوودا دیپای بە بەڕێوبەری کارەکانی راگەیاندووە کە دەیەوێت رۆخی بلانکۆس بەجێبھێڵێت و وێستگەیەکی نوێ بۆ ژیانی وەرزشی تەرخان بکات

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP