ئه‌مڕۆ نرخی زێڕ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، له‌كاتێكدا
وه‌به‌رهێنه‌ران چاوه‌ڕوانی داتا سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵاوسانی ئه‌مریكاو ئه‌نجامی
كۆبوونه‌وه‌ی بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا بوون بۆ زانینی ورده‌كارییه‌كان دەربارەى پلانه‌كانی
ئه‌نجومه‌ن سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی سوود.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانیی، نرخی زێڕ له‌مامه‌ڵه‌ی
خێرادا ب ڕێژه‌ی
0.3% دابه‌زیوه‌و نرخی
هەر ئۆنسەیەک گه‌یشتووه‌ته 2 هەزار و 302 دۆلار و
89 سەنت، هه‌روه‌ها نرخی ئاینده‌ی زێڕی ئه‌مریكاش به‌ڕێژه‌ی 0.3% دابه‌زیوه.
وه‌به‌رهێنه‌ران چاوه‌ڕوانی ڕاپۆرتی پێوه‌ره‌كانی
نرخی به‌كاربه‌رن بۆ مانگی (ئایار) كه‌بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه ئه‌نجامـبدرێت،
هه‌روه‌ها ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی بانكی فیدراڵیش کاریگەری زیاتری بۆ سەر نرخی زێڕ
دەبێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، لەچەند هەفتەی ڕابردوودا
نرخی زێڕ بەرادەیەکی بەرچاو بەرزبووەوەو لەئێستاشدا بەرەو دابەزین هەنگاو دەنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP