پەروەردەی کەرکوک لیژنەکانی زیادکردنی بڕوانامە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران زیاد دەکات

کوردستان
10:08 - 2024-06-11

لیژنەی تایبەت بەهەژمارکردنی بڕوانامە لەپەروەردەی کەرکوک زیاددەکرێت، بەجۆرێک هەفتانە دوو لیژنەو لەماوەی دوو رۆژی هەفتەدا پێشوازی لەمامەڵەکاران دەکەن.
سەرچاوەیەک لەپەروەردەی کەرکوک رایگەیاند، لیژنەی وەرگرتنی بڕوانامە لەمامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر ئیدارەی پەروەردەی ناوەند بۆ دوو لیژنە زیاد دەکات، لیژنەی یەکەم تەنها مامەڵە لەو کەسانە وەردەگرێت کەبڕوانامەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و دبلۆم و بەکالۆریۆس زیاد دەکەن، لیژنەی دووەمیش تەنها بڕوانامە باڵاکانی ماستەرو دکتۆرا لەمامۆستا و فەرمانبەران وەردەگرن.
لیژنەکەش لەهۆڵی چالاکی وەرزشی کەرکوک پێشوازیی لەمامۆستایان و فەرمانبەران دەکەن، بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان .
ئەو سەرچاوەیە رەتیکردەوە هیچ وادەیەک بۆ کۆتایی کاری لیژنەکان و وەرگرتنی مامەڵەکان دیاریی کرابێت و ڕوونیکردەوە هێشتا بەردەوامدەبن لەڕاییکردنی مامەڵەکان و هیچ وادەیەک بۆ کۆتایی کارەکانیان دیارینەکراوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP