تێن هاگ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بەردەوام دەبێت

وەرزش
16:20 - 2024-06-12

بەپێی چەند هەواڵێک کەوا رۆژنامەکانى ئەوروپا بڵاویانکردۆتەوە، ئەوا ئێریک تێن هاگ، بۆ وەرزى داهاتووش لە ئەرکى راهێنەرایەتیکردنى یانەى مانچێستەر یونایتد بەردەوام دەبێت، چەند رۆژنامەیەکى ئەوروپا و هەوەرها چەند رۆژنامەیەکى نزیک لە یانە ئینگلیزیەکە بڵاویانکردۆتەوە: لە دوایین کۆبونەوەى نێوان خاوەن پشکەکانى یانەى مانچێستەر یونایتد، بریاردراوە کەوا راهێنەرە تەمەن 54 ساڵانەکە، لە ئەرکى مەشقدانەوەى یانەکە بەردەوام بێت، هەروەها چەند رۆژنامەیەکیش ئەوەیان ئاشکراکردوە: سەرجەم گفتوگۆکان کۆتاییان هاتوە و راهێنەرە هۆڵەندیەکە لەگەڵ شەیتانە سورەکان بەردەوام دەبێت، وە لەم هەفتەیەشدا، یاخود لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوودا، گفتوگۆکان بۆ گرێبەستە نوێیەکەى تێن هاگ ئەنجام دەدرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP