ئیتاڵیا دەستى بەسەر یۆرۆدا گرتوە

وەرزش
15:25 - 2024-06-13

ئیتاڵیا دەستى بەسەر یۆرۆدا گرتوە
ئاکۆ بیبانى

ئیتاڵییەکان کۆنترۆلى یۆری 2024 یان کردوەو هەم لە ڕووی یاریزانەوە ، هەم لە ڕووى راهێنەرەوە ، بە درێژایی مێژووی یۆرۆ ڕوینەداوە لە یەک چاپدا پێنج راهێنەرى ئیتاڵى سەرپەرشتى هەڵبژاردە جیاوازەکان بکات ، بۆ یۆرۆى 2024 91 یاریزانى خولى ئیتاڵى لەگەڵ سەرجەم هەڵبژاردە بەشداربووەکان یارى دەکات کە ئەمەش ئاماژەیەکى ڕوونە بۆ بەهێزى خولى ئیتاڵى ، بەدەر لەمەش 5 راهێنەر لەگەڵ پێنج ووڵاتى جیاواز سەرپەرشتى هەڵبژاردەکان دەکەن ، ئەوانیش ڤینسێنزۆ مۆنتێلای راهێنەرى هەڵبژاردەى تورکیایە کە بۆ 3 ساڵ گرێبەستى واژۆکردوەو دەیەوێت لە یۆرۆدا بەبەهێزى دەربکەوێت ، یەکێکى دیکە لە راهێنەرە ئیتاڵییەکان کە راهێنەرایەتى دەکات لە یۆرۆى 2024 کە ئەویش کالزۆناى خاوەن بیر و هز و بەئەزمونە کەلە ئێستادا لەگەڵ هەڵبژاردەى سلۆفینا بەشدارى لەیۆرۆدا دەکات .
لۆچانۆ سپالێتى یەکێکە لە راهێنەرە دیارەکانى ئەوروپا و جیهان لەگەڵ هەڵبژاردەى ووڵاتەکەى دەیەوێت هەمان سیناریۆى 2020 دووبارە بکاتەوە و بۆ جارێکى دیکە ئیتاڵیا بەبەهێزى بهێڵێتەوەو بە سیماى پاڵەوانبونەوە بەشدارى لەیۆرۆ بکات .
مارکۆ رۆسى لەگەڵ هەڵبژاردەى هەنگاریا بە بیرۆکە و پلانى نوێوە دەچێتە کێبرکێکانى یۆرۆى 2024 و ئەو راهێنەرەش یەکێکى دیکەیە لە راهێنەرە ئیتاڵییەکان لە یۆرۆ ، کۆتا راهێنەری ئیتاڵیش کە لەیۆرۆدا سەرپەرشتى هەڵبژاردەیەکى جیاواز دەکات ئەویش تیدیسکۆى راهێنەرى هەڵبژاردەى بەلجیکایە کە بەکۆمەڵێک ئەستێرەوە دەچێتە ململانێکانى ئەو پالةوانێتیە گەورەیەوە . 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP