یانەیەکى خولى سعوودى، ناچۆیان دەوێت

وەرزش
16:01 - 2024-06-15

چەند سەرچاوەیەکى هەواڵى ئاشکرایانکردوە، ئەگەرى پەیوەندیکردنى ناچۆ بە یانەیەکى خولى رۆشنى سعوودیەوە هەیە و یانەى ریاڵ مەدرید چاوەڕوانى بریاریی کۆتایی یاریزانەکە دەکات، فابریزۆ رۆمانۆ پسپۆر و شارەزا لە گواستنەوەى یاریزاناندا ئاشکرایکردوە: خۆسێ ئیگناسیۆ فێرناندێزى یاریزانى یانەى ریاڵ مەدرید، لە لایەن یانەى ئیتیحادى سعوودیەوە هەوڵ بۆ گواستنەوەى دەدرێت و بەڵام یاریزانەکە هیچ وەڵامێکى بۆ دەستپێشخەرییەکەى یانە سعوودیەکە نەبوە، سەرچاوەى هەواڵەکە ئەوەشى ئاشکراکردوە: کەوا ئەو بۆندەى یانەى ئیتیحاد پێشکەشى یاریزانە تەمەن 34 ساڵانەکەیان کردوە، بۆ ماوەى دوو ساڵ دەبێت، وە بە ئەگەرێکى زۆرەوە ناچۆ لەم هاوینەدا ماڵى شاهانە جێدەهێڵێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP