چوار یانەى پریمەرلیگ، یاریزانێکى یانەى رۆمایان دەوێت

وەرزش
16:02 - 2024-06-15

لە ئێستادا چوار یانەى ئینگلیزى، ململانێکانیان بۆ گواستنەوەى یاریزانێکى یانەى رۆما چڕ کردۆتەوە و دەیانەوێت لەم هاوینەدا بۆندى لەگەڵ واژۆ بکەن، رۆژنامەى دەلى مەیل بڵاویکردۆتەوە: هەر یەکە لە یانەکانى ئیڤەرتۆن، تۆتنهام و ئەستۆن ڤێلا و وێست هام یونایتد، لە ململانێى یەکتردان تا تواناکانى تامى ئەبراهامى تەمەن 26 ساڵان بەدەست بهێنن، بەڵام تا ئێستا نە یانەى رۆما، وە نە بەڕێوەبەرى کارەکانى یاریزانەکە، وەڵامى ئەو یانانەى پریمەرلیگیان داوەتەوە.
تامى ئەبراهام لە هاوینى ساڵى 2021، پەیوەندى بە ریزەکانى گورگەکانى پایتەختى ئیتاڵیاوە کرد و لە کۆى ئەنجامدانى 58 یاریی بە بەرگى یانەکەوە، توانیوێتى 23 گۆڵ تۆمار بکات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP