گەشتوگوزاری سلێمانی پێشبینیدەکات رۆژانی جەژن ژمارەی گەشتیاران بگاتە 120 هەزار کەس

کوردستان
13:18 - 2024-06-16

گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشکرایدەکات لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا 50 هەزار گەشتیار هاتونەتە سلێمانی و پێشبینیدەکات تا رۆژانی جەژن ژمارەی گەشتیاران بگاتە 120 هەزار کەس. 


بەگوێرەی راگەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە، رایدەگەیەنێت:" تا یەکەم رۆژی جەژنی قوربان 16ی 6 زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار روویان لە شاری سلێمانی کردووە و هێشتا بەردەوام گەشتیاری زیاتر روو لە سلێمانی دەکەن". 

"پێشبینی دەکەین، ژمارەی گەشتیاران بۆ رۆژانی جەژن، بگاتە سەرووی ١٢٠ هەزار کەس" گەشتوگوزاری سلێمانی وادەڵێت.

بەپێی بەدواداچوونی PUKMEDIA لەسەرجەم بازگەکان ئاسانکاری و پێشوازی لە گەشتیاران دەکرێت و دامەزراوە ئەمنییەکان و لایەنەپەیوەندیدارەکان ئامادەکارییان کردوە بۆ سەردانی گەشتیاران بەتایبەت لە جەژن و بۆنەکان دا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP