گەشتوگوزاری سلێمانی: لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە گەشتیار روی لە پارێزگاکە کردوە

کوردستان
22:26 - 2024-06-18

بەشی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی راگەیاند، لە رۆژی 14ی حوزەیران واتە دوو رۆژ پێش جەژنی قوربان تاوەکو یەکەم رۆژی جەژن 75 هەزار گەشتیار رویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری کردوە.

بەشی راگەیاندنی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەکی باش گەشتیار لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە رویان لە پارێزگای سلێمانی کردوە بۆ بەسەربردنی پشوەکانی جەژنی قوربان، بەڵام بە پلەی یەک زۆربەی گەشتیارانی ئەو پارێزگایە خەڵکی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقن.

ئەوەشی خستەڕو، پێشبینی ورد بۆ ژمارەی گەشتیاران ناکرێت تەنها ئەگەرێکی باش هەیە کە ژمارەی گەشتیارانی ئەمجارە لە جەژنی قوربانی ساڵی پێشو زۆر زیاترە، بێگومان ئەوەی بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزار بەلایەوە گرنگترە سەلامەتی گەشتیارانە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP