کونسوڵخانەی عێراق لە جەددە: دەتوانن تەرمی حاجییە مردووەکان بگەڕێننەوە وڵاتی خۆیان

جیهان
17:10 - 2024-06-21

کونسوڵخانەی عێراق لەجەددەی سعودیە رایگەیاند، بەهۆی مردنی زۆری حاجییانەوە، پزیشکی دادی مەککە ناتوانێت بەڵگەنامەی مردنیان بۆ دەربکات، بۆیە بەشێوەی کاتیی دەنێژرێن،  هەرکاتێکیش کەسوکارەکانیان ویستیان، دەتوانن بیانگەڕێــننەوە بۆ عێراق.
کونسوڵخانەی عێراق لەجەددەی سعودیە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد، بەهۆی مردنی زۆری حاجییانەوە، پزیشکی دادی مەککە ناتوانێت بەڵگەنامەی مردنیان بۆ دەربکات، هەربۆیە ئەو حاجیانەی گیانیان سپاردووە بەشێوەیەکی کاتی لەسعودیە بەخاک دەسپێردرێن تا دوای کۆتایهاتنی ڕێوڕەسمی حەج، دواتر بەڵگەنامەی مردنیان بۆ دەردەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سعودیەو دەستەی حەج و عومرەی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی حاجییەکان لەپەیوەندیدان و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو حاجیە عێراقیانەی کە کەسوکارەکەی داوای گەڕاندنەوەیان دەکات.
هاوکات کاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم سەبارەت بەو حاجیانەی لەمەککە کۆچی دواییان کردووە رایگەیاندبوو، ژمارەی ئەو حاجیانەی لەوەرزی حەجی ئەمساڵدا گیانیانلەدەستداوە 19 حاجییە و 18 یان بە ڤیزای گەشتیاریی چوون بۆ حەج.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP