ریاڵ دەیەوێت لە رێگای ئیمباپێ وە یاریزانێک بگوازێتەوە ریزەکانی

وەرزش
15:16 - 2024-06-22

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دوای وازهێنانی یەکجاری و دورکەوتنەوەی تۆنی کرۆسی ئەستێرە و ناوەند کاری یانەکەی, لە ئیستادا بەدوای شوێنگرەوەیەکی باشی ئەو بەهرەمەندەدا دەگەرێت, لە م ساتەش دا ئیدارەی یانەکە دەیانەوێت لە رێگای کیلیان ئیمباپێەوە ئەدریان رابیۆی فەرەنسی رازی بکات وەرزی داهاتوو پەیوەندی بەیانەکەیانەوە بکات, ئەمەش دوا بە دوای ئەوە دێت ئەستیرەکە لە گەڵ کیلیان ئیمباپێ بۆ چەند وەرزێک لە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی هاو تیم بوون و هەروەها لە هەڵبژاردەی فەرەنساش پەیوەندیەکی بهاورێیەتی بەهێزیان هەیە و یانەی ریاڵ مەدریدیش دەیەوێت ئەم هەلە بقۆزێتەوە و یاریزانەکە بگوازێتەوە ریزەکانی,ئەدریان رابیۆ تەمەنی ٢٩ ساڵە و ئەستێرەو ناوەند کاری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیە و لە گەڵ ئەو یانەیشدا لە لوتکەی ئاستی خۆی دایە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP