وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری عێراق رایگه‌یاند، له‌مڕۆوه
ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (حوزه‌یران)ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن و
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاره‌ی پێویست ره‌وانه‌ی بانكه‌كان ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
بڵاویكرده‌وه، لەسبەینێ یەکشەممەوه بەشی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی دەست
بەڕێکارەکانی دابینکردنی دارایی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە
ئەمنییەکان دەکات و به‌پێی خشته‌ی دیاریكراویش، موچه‌كانیان دابه‌شده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، تاوه‌كو ئێستا لیستی
موچه‌ی مانگی (حوزه‌یران)ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی
حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌ته‌واوی ئامادەنه‌كراوەو بڕیاره له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا
لیسته‌كان ئاماده‌بكرێن و ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێن، دوای وردبینیكردن، بڕیار له‌سه‌ر
ناردنی ده‌درێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP