شەرقولئەوسەت: سودانی لە هەڵوێستی نوێی گرووپە چەکدارەکان نیگەرانە

عێراق
20:18 - 2024-06-22

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، لەزاری چەند سەرچاوەیەکی عێراقییەوە ئاشکرایکرد سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، نیگەرانی و ترسی خۆیان نیشانداوە، سەبارەت بەو هەڵوێستە توندەی گروپە چەکدارەکان لە بەرامبەر ئەمریکا لە عێراق هەیانە .
رۆژنامەکە بڵاویکردەوە، بۆ تێگەیشتن لەو هەڵوێستە نوێیە گروپە چەکدارەکان بەرامبەر ئەمریکا و کاریگەرییە نەرێنیییەکانی لەسەر هاوسەنگی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی حکومەتی عێراق، گفتوگۆی چڕوپڕ لە نێوان سەکردەکانی هاوپەیمانی دەسەڵاتدار دەستپێکردووە.
 حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆشحاڵ نییە لە هەوڵی هەندێک لە گرووپە چەکدارەکان، سەبارەت بە دۆسیەی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق، کە ئێستا کار لەسەر ئەو دۆسییە دەکات.
بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکە، سەرکردەی حیزبە شیعە میانرەوەکان، ترسیان لە ئاڵۆزبوونی رەوشەکە هەیە، بە تایبەت لە کاتێکدا، رەوشی هەرێمایەتی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران و باشووری لوبنان لە ئاڵۆزییەکی بەردەوامدایە، ترسی ئەوە هەیە بەرەیەکی نوێی شەڕ لە ناوچەکە لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵادا بکرێتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP