سعودیە: گیانلەدەستدانی حاجییان بەهۆی خراپ مەزەندەکردنی حاجیان بووە بۆ دۆخی حەج

عێراق
20:30 - 2024-06-22

دوای گیانلەدەستدانی زیاتر لەهەزار حاجی، بەرپرسێکی باڵای سعودیە، بەرگری لەبەڕێوەبردنی فەریزەی حەج لەلایەن وڵاتەکەیەوە دەکات و دەڵێت، هیچ کەمتەرخەمییەکیان نەکردووە.
ئەو بەرپرسەی سعودیە کە ناوەکەی ئاشکرانەکراوە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، وڵاتەکەیان لە بەڕێوەبردنی حەجدا کەموکوڕی نەبووە، بەڵکو مەزەندەی هەڵە لە لایەن حاجیییانەوە هەبووە و رەچاوی ئەو مەترسییانەیان نەکردووە کە رووبەڕوویان دەبێتەوە.
دووپاتیکردووەتەوە، تەنیا لە رۆژی عەرەفە و جەژندا 577 حاجی گیانیانلەدەستداوە، هۆکارەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ سەختی رەوشی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما.
بە گوێرەی دوایین ئامارەکان، لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا 1126 حاجیی گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە نیوەیان میسریین.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP