تاقیکردنەوە گشتییەکانی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستیانپێکرد

کوردستان
11:50 - 2024-06-23

لە هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستیانپێکردو  وەزیری پەروەردەش دەڵێت: رێگە نادەین دزە بە پرسیارەکان بکرێت.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ بەبەشداری 122 هەزار و 52 خوێندکار تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستیانپێکرد.
وتیشی، لەو ژمارەیە 39 هەزار و 539 خوێندکار لە هەولێر و لە سلێمانیش 27 هەزار و 829 خوێندکاری زانستی و وێژەیی و پیشەیی بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن.
وەزیری پەروەردەی هەرێم دەشڵێت: بەهاوکاری دەزگا ئەمنییەکان توانیویانە لە دوو ساڵدا 100 کەس دەستگیربکەن کە دزەیان بە پرسیاری تاقیکردنەوەکان کردوە، هەمو هەوڵەکانیان چڕ کردوەتەوە و رێگە نادرێت دزە بە پرسیارەکان بکرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP