وەزارەتی نەوتی عێراق: 40٪ی نەوت دەگۆڕین بۆ سوتەمەنی جیاواز

ئابوری
12:29 - 2024-06-23


حامد یونس بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری پاڵاوتن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، حکومەتی عێراقی پلانێکی بۆ پیشەسازییە نەوتییەکان داناوەو کاردەکات بۆ گۆڕینی 40٪ی نەوتی خاو بۆ سوتەمەنییە جیاوازەکان لە رێگەی کارکردن لە پڕۆژەکانی ئێستا.
حامد یونس ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەی وا لە عێراق هەیە رۆژانە بڕی 70 هەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت لە پارێزگاکانی میسانو ناسریە و دیوانییە، هەروەها یەکەیەکی دیکەی 70 هەزار بەرمیلی لە گەیارە هەیە، جگەلەوەش یەکەیەکی 70 هەزار بەرمیلی دیکە لە ناوچەی حەدیسە بونی هەیە.
ئەوەشیخستەڕو، کۆی پڕۆژەکانی نەوت دەتوانن 420 ملیۆن بەرمیل سوتەمەنی جیاواز بەرهەمهێنن لە مانگێکدا، بەم زوانەش پڕۆژەی پاڵاوگەی فاو دێتە ریزەوە کە توانای پاڵاوتنی 300 هەزار بەرمیل نەوتە لە رۆژێکدا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP