بارسێلۆنا هەڵوێستی خۆی لەسەر گرێبەستی بێرناردۆ سیلڤا یەکلایی دەکاتەوە

وەرزش
12:41 - 2024-06-23


یانەی بارسیلۆنا هەڵوێستی خۆی لەبارەی گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی لەم هاوینەدا یەکلاییکردەوە.
بە پێى هەواڵێک کە رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردۆتەوە ، یانەى بارسا پاشەکشەى کردوە لە گواستنەوەى بێرناردۆ سیێلڤا بۆ ریزەکانى یانە کەتەلۆنیەکە هۆکارەکەشى بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کەئیدارەى یانەکە لە ڕووی ژێرخانى دراییەوە لە کێشەى قوڵدایە هەربۆیە تواناى ئەوەى نیە بەهاى ئەو گواستنەوەیە دابین بکات .
لە ماوەکانى رابردوو یانەى بارسیلۆنا زۆر بەجدى هاتە سەر هێڵ لە پێناو رازیکردنى ئیدارەى سیتى تاکو دەستبەردارى تواناکانى ئەو ئەستێرە پورتوگالییە بن ، بەڵام یانە ئینگلییزەکە داوای کردبوو چاوڕوان بن تاکو جێگرەوەیەکى بۆ دەدۆزنەوە ، بەڵام ئەمرۆ بارسا بە رەسمى بە یانەى مانچێستەر سیتى وتوە ناتوانێت ئەو گواستنەوەیە ئەنجام بدات بۆیە پاشەکشەى کردوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP