رۆشتنی ناچۆ بۆ سعودیە هەنگاوەکانی ڕیاڵ مەدرید لە مێرکاتۆ خێراتر دەکات

وەرزش
12:54 - 2024-06-23

ڕیال مەدرید بڕیاریدا هەنگاوەکانی خێراتر بکات بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکەی  لێنی یۆرۆی بەرگریکاری یانەی لیلى فەرەنسى لەم مێرکاتۆیەدا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی " مارکا "ی ئیسپانی، لویس کامپۆس، ڕاوێژکاری وەرزشی پاریس سانجێرمان، بەردەوامە لە هەوڵەکانى بۆ دەستەبەرکردنى تواناکانى لینى یۆرۆ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیل داوای ٦٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ ئەوەی دەستبەرداری ئەو ئەستێرەیەى هێڵى بەرگرى بێت لەو لاشەوە  پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی زۆر نزیک لەم ژمارەیەی پێشکەش کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرکاتێک پاریس پەیوەندی بە یۆرۆوە بکات، وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: " نەخێر."
ڕۆژنامەی مارکا ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ڕیال مەدرید بەنیازی ئەوە نییە لەو ژمارەیە نزیکببێتەوە کە یانەی لیل داوای کردووە (٦٠ ملیۆن یۆرۆ)، بۆیە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە دانوستان دەکات.
ریاڵ مەدرید دەیەوێت بەخێرایی جێگرەوەى ناچۆ دیاریبکات تاکو لەگەڵ شێواز و پلانەکان یانەکە بۆ وەرزى نوێ ئاشنایەتى هەبێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP