کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن

عێراق
14:07 - 2024-06-23

ئەمڕۆ و سبەینێ لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن، لە باشووری عێراقیش ئەمڕۆ کەشوهەوا وەک رۆژانی پێشتر گەرم دەبێت و لە رۆژی دووشەممەدا کەمێک دابەزین بەخۆوە دەبینێت.
بەشی پێشبینی کەشوهەوای سەر بە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراق پێشبینیەکانی رۆژانی یەکشەممەو دووشەممەی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، بە گشتی ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی هەوری پەڵە پەڵە، بەرزترین پلەکانی گەرما لە نێوان 38 بۆ 43 پلەی سیلیزی دەبێت، لەئەمڕۆشدا پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن و سبەی دووشەممەش دابەزینی زیاتر بەخۆوە دەبینێت.
بەرزترین پلەکانی گەرما لە پارێزگای هەولێر لەئەمڕۆدا دەگاتە 43 پلە و لە سلێمانی 40 پلە و لە دهۆک 41 پلە و لە کەرکوک 45 پلە دەبێت، هەروەها رۆژی دووشەمەش لە هەولێر و سلێمانی 40 پلە دەبێت و لە دهۆک 38 پلە و لە کەرکوکیش دادەبەزێت بۆ 43 پلە.
بە گوێرەی پێشبینیەکان لەئەمڕۆ و دوو رۆژی ئایندەدا ئەگەر خۆڵبارینێکی کەم هەیە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقدا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP