لەچەند رۆژی داهاتو پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی
بەرچاو بەرزدەبنەوە و لە هەندێک پارێزگا 49 پلەی سەدی تۆماردەکرێت.
دەستەی کەشناسی عیراق رایگەیاند: سبەینێ پلەکانی
گەرما لە سەرتاسەری وڵاتەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە، بەشێوەیەک لە نەجەف
بەرزترین پلەی گەرما کە 49 پلەیە و لە سلێمانیش نزمترین پلەی گەرما تۆماردەکرێت کە
42 پلەیە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی شەممە، کەشوهەوا لە
سەرانسەری وڵاتدا سەقامگیردەبێت و پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە.
دەشڵێت: رۆژی یەکشەممە پلەکانی گەرما زیاتر
بەرزدەبێتەوە و رۆژی دووشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان کەمێک
دادەبەزن.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی
هەرێمى کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکەش سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە
هەور دەبێت و پلەی
گەرما بە نزیکی 1 تـــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت، بەرزترین پلەى گەرمیش لە کەرکوک و
گەرمیان دەبێت بەجۆرێک کەپلەی گەرمی هەردوو ناوچەکە 46 پلەی سیلیزی تۆماردەکات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP