وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان: عیراق رووبەڕووی کەمئاوییەکی مێژوویی بووەتەوە

عێراق
09:45 - 2025-06-12


وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت عێراق رووبەڕووی دۆخێکی کەمئاوی بووەتەوە کە لە مێژوودا هاوشێوەی نەبووە.
عۆن زیاب عەبدوڵا، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، عێراق رووبەڕووی دۆخێکی کەمئاوی بووەتەوە کە لە مێژوودا هاوشێوەی نەبووە، لە ئێستادا رۆژانە لە چرکەیەکدا 140-200 مەتر چوارگۆشە ئاو لە تورکیاوە دێتە عێراق لە رووباری دیجلەوە، بەڵام بۆ چەند رۆژی داهاتوو بەهۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوی ئەلیسۆ لە تورکیا بۆ 300 مەتر چوارگۆشە لە چرکەیەکدا بەرزدەبێتەوە.
ئاشکراشیکرد، کەمترین ئاستی عەمبارکراوی ئاومان هەیە، بە شێوەیەک هەرگیز وا کەم نەبووەتەوە، بەڵام هێشتا سوود لەو بڕە عەمبارکراوە دەبینرێت کە لە بەنداوەکاندا گلدراونەتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP