کۆمسیۆن وادەی خۆتۆمارکردنی دەنگدەرانی بۆ 5 ڕۆژی تر درێژکردەوە

عێراق
21:48 - 2025-06-12

بڕیاربوو 15ـی حوزەیران تۆماری دەنگدان کۆتایی بێت بەڵام ئەمڕۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا بۆ ماوەی پێنج رۆژیتر وادەی خۆ تۆمارکردن درێژبکاتەوە.

لە راگەیەندراوێکیدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بڵاویکردەوە: ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە عیراق و هەرێمی کوردستان تاوەکو 20ـی حوزەیران درێژکردەوە،
لە 25 ئاداری ئەم ساڵیشەوە، تۆمار و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێکردووە، گوتەبێژی کۆمیسیۆن دەڵێت، تاوەکو ئەمڕۆ یەک ملیۆن و 909 هەزار و 510 کەس تۆماری دەنگدەرانیان نوێ کردووەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی کە کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان هەیە گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 223 و هەزار و 319 کەس.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP