ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییان دەکات گەشت بۆ عیراق نەکەن

عێراق
11:28 - 2025-06-12


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا هۆشدارى بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەدات: بەهۆی مەترسیی تیــرۆرو  رفاندن و ململانێی چەکداری و  نائارامی مەدەنی و توانای سنوورداری حکومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی فریاگوزاری گەشت بۆ عیراق مەکەن.
وەزارەتەکە دەشڵێت، بۆ ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی کە لە عیراقن یان بڕیاری گەشتکردن دەدەن، پلانی ئەمنی تایبەت بە خۆیان دابنێن، خۆیان بۆ ئاسانکاریی پەیوەندیکردن لەکاتی فریاکەوتندا لە پرۆگرامی (STEP) تۆمار بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لەوەشدەکات، لە عیراق گرووپە تیـرۆریستی و یاخیبووەکان و میلیشیا دژە ئەمریکییەکان بەردەوام هێرش دەکەنەسەر هێزە ئەمنییەکان، هاوڵاتییانی مەدەنی و  هاوڵاتییانی ئەمریکی و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان.
ئەو داوایەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەهاوڵاتییانی، دوای زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکە دێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP