یانەی نەسڕ چاوی بڕیوەتە تواناکانی کێڤن دیبرۆین

وەرزش
15:28 - 2024-06-24

لەگەڵ ھاتنی ماوەکانی مێرکاتۆ و بازاری گواستنەوەی یاریزانان ھەواڵ و دەنگووباسەکانی سعوودیە میدیاکانی جیھان دەتەنن , لەگرنگترین ھەواڵدا یانەی نەسڕی سعوودی پاش گواستنەوەی چەندین ئەستێرەی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ و سادیۆ مانێ و برۆزۆڤیچ و تالیسا , لەئێستادا دەیەوێت پێگەی گۆڵی تیپەکەی بەناوەندکارێکی جیھانی و خاوەن ئەزموون قایمتر بکات , رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە , یانەی نەسڕ خوازیارە بەگواستنەوەی کێڤن دیبرۆینی بەلجیکی و ئامانجی ئەوەیە بەرەو شاری جددەی بگوازێتەوە , بۆ ئەو مەبەستەش یانە سعودیەکە ئۆفەرێکی بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ رادەستی یانەی مانچێستەر سیتی کردووە تاکوو دەستبەرداری مایسترۆکەی بێت , بەڵام بەپێی چەند سەرچاوەیەکی بەریتانی , دیبرۆینی 33 ساڵان دەیەوێت لەکۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر شین نوێ بکاتەوە و وەرزێکی دیکەش لەگەڵ کەتیبەکەی گواردیۆلا بەردەوام بێت بەڵام نازانرێ ئاخۆ کێڤن بیروڕای دەگۆڕێت یاخود مانەوە لە یاریگای ئیتیحاد ھەڵدەبژێرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP