ناچۆ فیرناندێز روویکردە یانەی قادسیەی سعوودی

وەرزش
15:33 - 2024-06-24

دوای ئەوەی لەماوەی رابردووادا, هەواڵی مانەوەی ناچۆ فێرناندێزی بەرگریکار لە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوبۆوە, ئەمرۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی شەیدایانی غەمگین و شۆککرد, ئەمەش دوای ئەوەی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەدا, کە ناچۆی ئیسپانی بەرەسمی روویکردە یانەی قادسیەی سعوودی , ئەمەش دوای ٢٠ ساڵ لەمانەوەی ناچۆی ٣٤ ساڵان لە خزمەتکردنی یانەی شاهانە... لەدرێژەی هەواڵەکەدا مارکا باسی لەوەش کردووە کە لە ئێستادا بڕی گواستنەوەکەی ناچۆی بەرگریکار بۆ سعوودیە ئاشکرا نەکراوە بەڵام پێدەچێت تێچووی بۆندەکەی زیاتر لە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ بێت و ناوبراو بۆ ماوەی دوو وەرز و تاکوو ساڵی ٢٠٢٦ گرێبەستی لەگەڵ قادسیە واژوو کردووە, بڕیاریش وایە لەپاش رکابەریەکانی جامی یۆرۆ, ناچۆ فێرناندێز لەنێو یاریگای قادسیەی سعوودی بە میدیاکانی سعوودیە و هاندەرانی تۆپی پێی عەرەبی بناسێندرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP