سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی
عێراق رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان وادەیەكی نوێ بۆ
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریدەكات و دەشڵێت، “ئەو وادەیەی دیاریدەكرێت
رەزامەندیی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی لەسەر دەبێت”.
دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی دیاری نەكردنی رۆژی هەڵبژاردن نەیانتوانیوە
خشتەی كارەكانی هەڵبژاردن دیاریی بكەن و پێشتر پێشنیازی 5ی ئەیلولی ئەمساڵیان
كردووە و ئەوەی لای ئەوان گرنگە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە لە ئەمساڵدا.
وتیشی، ” لەگەڵ سەرۆكایەتیی هەرێم لە پەیوەندیی
بەردەوامداین و دڵنیایان كردینەوە كە ئەم هەفتەیە بە مەرسوومێك وادەی هەڵبژاردنی
پەرلەمانی كوردستان دیاریدەكرێت و ئەو وادەیەی دیاریدەكرێت رەزامەندیی سەرجەم
لایەنە سیاسییەكانی لەسەر دەبێت”.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP