نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئابوری
09:52 - 2024-06-26

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازرگانی ئاسیادا بەرزبووەوە و هۆکارەکەشی بۆ ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە.
بەرزبوونەوەکە بە جۆرێکە نرخی نەوتی خاوی برێنت 40 سەنت زیادی کردووە و هەر بەرمیلێک گه‌یشته‌ 85 دۆلار و 41 سەنت، نەوتی تەکساسی ئەمریکاش 43 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 81 دۆلار و 26 سەنت.
ئەمە لەکاتێکدایە سەرچاوە ئاگادارەکانی بازاڕ ده‌ڵێن، دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کۆگای نەوتی خاوی ئەمریکا لە مانگی حوزەیراندا 914 هەزار بەرمیل زیادیکردووە.
هەر لەبارەی خواست لەسەر نەوت، وارن پاتەرسن، بەرپرسی ستراتیژییەتی کاڵاکان لە کۆمپانیای ING ڕایگەیاندوە، سەرەڕای فشارەکان، بەڵام پێدەچێت بازاڕ پشتگیری لە کەمکردنەوەی بەردەوامی ئۆپێک پڵەس بکات.
شارەزایانش دەڵێن بەرزبوونەوەی نەوت بەهۆی مەترسییە جیۆپۆلەتیکییەکانەوە بووە کە هۆکارەکەی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP