رافایل ڤاران دەچێتە یانەیەکى ئیتاڵى

وەرزش
15:22 - 2024-06-29

لە باس و خواسەکانى تایبەت بە مێرکاتۆى هاوینە و لە نوێترین هەواڵدا کە فابریزۆ رۆمانۆ لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەى بەوە کردوە: رافائیل ڤارانى فەرەنسى گەشتى وڵاتى ئیتاڵیاى کردوە و نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەیەکى ئەو وڵاتەوە، لە هەواڵەکەدا فابریزۆ رۆمانۆ باسى لەوەش کردوە: ڤارانى تەمەن 31 ساڵان، لە ئیتاڵیایە بەمەبەستى ئەنجامدانى گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانى یانەى کۆمۆ، هەروەها یاریزانەکە نزیکە لەوەى بۆ وەرزى نوێ بە بەرگى یانەى کۆمۆوە دەربکەوێت، سەرچاوەى هەواڵەکە ئەوەشى بڵاوکردۆتەوە: ڤارانى فەرەنسى لەگەل بەرپرسانى یانەکە و سیسک فابریگاسى راهێنەرى یانەکە گفتوگۆکانى ئەنجام دەدات و لە ئێستاشدا یاریزانێکى ئازادە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP