خۆسێلۆ پەیامێکى بڵاوکردەوە

وەرزش
15:28 - 2024-06-29

پاش پەیوەندیکردنى خۆسێلۆ لویس ماتۆ بە یانەى غەرافەى قەتەڕى و جێهێشتنى خولى ئیسپانى، یاریزانە تەمەن 34 ساڵانەکە پەیامێکى لە رێى هەژمارە فەرمییەکانەوە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردەوە و وتى: جێهێشتنى ئیسپانیا و یانەى ریاڵ مەدرید بۆ من کارێکى قورس بوو، بەڵام کاتى ئەوە هاتبوو ئەزمونێکى نوێ تاقی بکەمەوە، توانیم خەونەکانم لەگەل مێرانگى بەدى بهێنم، هیچ شتێک نەمابوو نەتوانى پێی بگەم، بۆیە بڕیارى رۆیشتنم لە یانەکەدا، سوپاسى سەرۆکى یانە و تەواوى ئەندامان و ستافى هونەرى و هاوڕێکانم دەکەم، پاڵپشتێکى سەرەکى من بوون لە ریاڵ مەدرید، لە درێژەى پەیامەکەیدا، خۆسێلۆ ئەوەشى وت: تەواوى تیپەکە بۆ من ببونە خێزانى دووەم، هەروەها هاندەرانیش پاڵپشتێکى سەرەکى من بون، سوپاس ئەو وەفادارییەیان دەکەم، لە کۆتایشدا دەڵێم: من دەڕۆم بەڵام دڵم هەر لێرە دەمێنێتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP