مێژوو مژدەی لەتکردنی جۆرجیا لەلایەن ئیسپانیاوە دەدات

وەرزش
13:28 - 2024-06-30

مێژوو مژدەی لەتکردنی جۆرجیا لەلایەن ئیسپانیاوە دەدات
ئاکۆ بیبانى
هەڵبژاردەى ئیسپانیا تەنها هەڵبژادەیە لە یۆرۆى 2024 لە قۆناغى گروپەکان هەر سێ یارییەکەى بە بردنەوە کۆتایی پێهێناو بە نۆ خاڵەوە هەنگاوى نا بۆ رکابەرییەکانى قۆناغى شانزەى یۆرۆ کە لەوێشدا بەرەنگارى هەڵبژارەى جۆرجیا دەبێتەوە کە جارى یەکەمێتى بەشدارى لە یۆرۆ دەکات .
 ماتا دۆرەکان تاکو ئێستا تەنها هەڵبژاردەن کە بەبێ هیچ گوشارێک یارى ئەنجام دەدەن و پاڵێوراوى سەرەکى نازناوەکەن ، ئەمشەو ئیسپانیا زۆر نزیکە لەوەى بلیتى یارى چارەکى کۆتایی لەسەر حیسابی جۆرجیا دەستەبەربکات ئەمەش مێژوو بە تەواوى پشت راستى دەکاتەوە .
بە کۆی گشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە حەوت یاری کە ڕووبەڕووی جۆرجیاى رکابەرى بۆتەوە ، ٦ بردنەوەی بەدەستهێنا وەو  تاکە سەرکەوتنی جۆرجیاش  لە ساڵی ٢٠١٦ بووە لە کاتی یارییەکی دۆستانەدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا 19 گۆڵی تۆمارکردوە، لەکاتێکدا جۆرجیا  خاوەنى تەنها 4 گۆڵە .
سانۆلی فەرەنسی راهێنەرى هەڵبژاردەى جۆرجیا  سەبارەت بەو یارییەی کە بە ئەنجامی 7-1  بە ئیسپانیا دۆڕا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: “نامەوێت زۆر لەسەر ئەم بابەتە بڵێم”، پێش ئەوەی بچینە ناو وردەکارییەکانەوە.
وتیشی: بێگومان ساتێکی قورس بوو بۆ ئێمە، بەڵام هەندێکجار لە ژیاندا پێویستت بە ساتێکى وەک ئەو شکستە  دەبێت بۆ بەردەوامبوون، کاتێک شتەکان قورسن، کاتێک وا بیردەکەیتەوە کە باش نیت و هەموو شتێکت بە هەڵە ئەنجامداوە.
جۆرجیا بە بردنەوەى لە پورتوگال زۆرێک لە هاوکیشەکانى گۆڕى وایکرد چیتر وەک تیمێکى بچوک و بێ ئەزمون تەماشا نەکرێن ، ئێستا ئەو هەڵبژاردەیە هەم بەرگرییەکى تۆکمە دەکات هەم گرنگى بە لایەنى هێرشبەرى دەدات ، لە ئێستادا خاوەن چەند ئەستێرەیەکى دیارو درەوشاوەیە لەسەرووى هەمویانەوە کفارا تسخیلیا و جۆرجیس میکاوتادزێ کە خاوەنى سێ گۆڵەو گۆڵکارى پاڵەوانێتیەکەیە .
هەڵبژاردەى ئیسپانیا بەسەرکردایەتى ئەلفارۆ مۆراتا کە گۆڵکارى یارییەکانى نێوان هەردوو هەڵبژاردەیە بە سێ گۆل بە پێکهاتەیەکى جێگیرەوە بەرەنگارى  جۆرجیا دەبێتەوە و براوەیان لە قۆناغى هەشتەم لەگەڵ ئەڵمانیاى میواندارى  پاڵەوانێتیەکە دەجەنگێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP