ئەیمەن حوسێن بۆندی لەگەڵ یانەی خوری قەتەڕی واژووکرد

وەرزش
16:23 - 2024-07-01

لە زاری میدیاکانی عێراق و قەتەرەوە ئاماژە بەوەکراوە, کە ئەیمەن حوسێنی عێراقی و ئەستێرەی یانەی قوەجەوییە روویکردۆتە یانەی خوری قەتەڕی , لە بڵاوکراوەیەکیدا رۆژنامەی احداسی قەتەری ئاشکرای کردووە , بەگرێبەستی نادیار ئەیمەنی ٢٨ ساڵان پەیوەندی بەیانەی خوری قەتەریەوە کردووە و بریاریش وایە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا لە یاریگای خوری نێودەولەتی بە هاندەران و میدیاکانی وڵاتی قەتەڕ ئاشنابکرێت, لە درێژەی باسەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئەیمەن خواستی لە رۆیشتن و جێهێشتنی ریزەکانی یانەی قوەجەوییە بووە و بەهۆی موچەکەیەوە هەستی بە بێزاری کردووە, هەربۆیە راستەوخۆ گرێبەستی یانەی خوری قەتەری واژووکردووە , کە راگەیاندنە رەسمیەکەی پێدەچێت لەماوەی چەند سەعاتی داهاتوودا لە میدیای رەسمی یانەی خوریەوە هەواڵی گواستنەوەی ئەیمەن حوسێن بڵاوبکرێتەوە و هێرشبەرە کەرکوکیەکە وەکوو ئەستێرەی نوێی خولی قەتەری بناسێندرێت
*************

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP