وەزارەتی نەوت: پلانمان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکان

ئابوری
10:39 - 2024-07-02

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، پلانیان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکان لەناویشیدا زیادکردنی بەرهەمهێنانی بەنزینی ئۆکتان بەرز، یاخود بەنزینی سوپەر لە پارێزگاکانی بەغداد و بەسرە .
حامید زوبەیعی، بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن رایگەیاند، وەزارەتەکەیان سەرکەوتوو بووە لە زیادکردنی بڕی بەرهەمی بەنزینی سوپەر لەماوەی رابردوودا لە پاڵاوگەی باکوور بۆ سێ ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزینی ئۆکتان 98 بەشێوەی رۆژانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستکەوتەکە دوای تەواوکردنی نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەی باکوور بەدیهات، ئێستاش بە سیستمی کارپێکردنی یەکەیەک لە پاڵاوگەکەدا کاردەکرێت کە یەکەمە لە جۆری خۆی لە عێراقدا.
باسی لەوەشکرد،  بەرهەمهێنانی 3.5 ملیۆن لیتر بەنزین بە ئۆکتانی بەرز لە رۆژێکدا لە چوارچێوەی ئەو پلانەدایە کە وەزارەتەکە دەیەوێت، بەردەوام کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکان باشتر بکات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP