رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی (ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ) له دوایین راپۆرتی سهبارهت به توندوتیژیی خێزانیی له ههرێمی كوردستان رهخنهی توندی له بهرپرسانی ههرێم گرتووهو رایدهگهیاندووه:" بەرپرسانی هەرێمی کوردستان شکستیان هێناوە ئەنجامدەرانی توندوتیژییەکان، وەک کوشتن، دەستدرێژیی سێکسی، لێدان و سوتاندن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت"
ڕاپۆرتەكه کە لەسەر بنەمای 57 چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران، کرێکارانی مرۆیی، بەرپرسان و 15 کەس لە ڕزگاربوانی توندوتیژی خێزانی ئەنجامدراوە، (ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ) نیگهرانیی دەردهبڕێت دهربارهی ئهو دۆخه كه (هاوشێوەی زیندان"ه لە شێڵتهرهكان له ههرێم.
ئاماژهی بۆئهوهشكردووه كه:" بەربەستی سەرەکی بەردەم ڕزگاربوان ئەوەیە کە "دەبێت خۆیان سکاڵای تاوانکاری لە دژی هێرشبەرەکانیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی داواکاری گشتیی بتوانێت لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی توندوتیژی خێزانی بکات".
لە کاتێکدا ئەو سکاڵایە پێویستە بۆ ئەوەی "خزمەتگوزاری پاراستن بەدەستبهێنرێت، لەوانەش دەستڕاگەیشتن بە پەناگە"، ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردوە کە "زۆرێک لە ژنان ترسیان لە تۆڵەسەندنەوە یان هەڕەشە هەیە ئەگەر ئەوە بکەن"، لەلایەن هێرشبەرەکە یان خێزانەکەیەوە.
ڕێکخراوهكه ئەو "لایەنگرییە"ش سهركۆنه دەکات کە هەندێک لە دادوەرەکان لە بەرژەوەندی هێرشبەرەکەدا نیشانیان داوەو "ئەولەویەت دەدات بە پاراستنی 'یەکە خێزانییەکان' لە چاو پاراستنی ژنان"، هەروەها ڕێکخراوەکە "ئەو سزایانە سهركۆنه دەکات کە هاوتای قورسایی تاوانەکە نین".
بەپێی لێدوانی توێژەرێکی کۆمەڵایەتی کە لەلایەن ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتییەوە ئاماژەی پێکراوە، "ژنان نایانەوێت بچنە دادگا چونکە لێیان دەپرسن: چیتان کردوە بۆ ئەوەی واتان لێبکات ئەم کارەتان لەگەڵ بکات؟".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP