ئێوارەی ئەمڕۆ، لە
بەنداوی خاسە گەنجێک بەناوی فەرهاد فەرمان کە تەمەنی ٢٠ ساڵانە، لە کاتی
مەلەکردندا خنکا .
بەپێی وتەی شایتحاڵەکان،
ئەو گەنجە ویستویەتی خۆی بگەیەنێتە یەکێک لەو دورگە بچوکانەی لە نێو بەنداوەکەدا
بوونی هەیە، لەو کاتەدا نەیتوانیوە خۆی بگەیەنێتە ئەو شوێنە و بەهۆیەوە خنکاوە .
هەر بەپێی زانیارییەکان،
هاوڕێکانی ئەو گەنجە هەوڵی خۆیان داوە فریای بکەونن یاخود کەرەستەی فریاگوزاری
پێبگەیەنن، بەڵام نەیانتوانیوە و بە هۆیەوە ژێر ئاوەکە کەوتووە و گیانی لەدەستداوە
.
هاوکات، تیمەکانی پۆلیسی
رووبارەوانی گەیشتنە شوێنی مەبەست و توانیان دوای ماوەیەکی کەمن تەرمەکە بدۆزنەوە
و دەریبهێننەوە و تەرمەکەش رادەستی بنکەی پۆلیسی قەرەهەنجیر کرا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP