عیراق لە ٦ مانگی ئەمساڵدا بە بەهای زیاتر لە ٥ ملیار دۆلار کاڵای تورکی هاوردەکردوە

ئابوری
22:06 - 2024-07-05

زۆرترین ھەناردەی کاڵا و شتومەکی تورکیا بۆ وڵاتانی دراوسێ لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بۆ عێراق بوە بە قەبارەی پێنج ملیار و 35 ملیۆن دۆلار و 697 ھەزار دۆلار.
داھاتی ھەناردەکردنی کاڵا و شتومەک لە تورکیاوە بۆ وڵاتانی دراوسێ لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023، بەڕێژەی ١١% زیادیکردوە.
میدیاكانی توركیا به‌ پشت به‌ستن به‌ ئاماری ئەنجومەنی ھەناردەکارانی تورکیا، ھەناردەکردنی کاڵا و شتومەک لە تورکیاوە بۆ ھەریەک لە ئێران، و یۆنان، و عێراق، و جۆرجیا، و سوریا و بولگاریا لە کانونی دوەمەوە تا مانگی حوەزیران، گەیشتوەتە 11 ملیار و 630 ملیۆن و 503 ھەزار دۆلار.
زۆرترین ھەناردەی کاڵا و شتومەکی تورکیا بۆ وڵاتانی دراوسێ لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بۆ عێراق بوە بە قەبارەی پێنج ملیار و 35 ملیۆن دۆلار و 697 ھەزار دۆلار.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP