دانوستانه‌كانی ئیسرائیل ـ حه‌ماس نرخی نەوتی داشكان

ئابوری
11:35 - 2024-07-06



  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6ی ته‌موزی 2024، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستناكانی (ئیسرائیل ـ حه‌ماس) نرخی نه‌وت داشكانی به‌رچاوی به‌خۆ‌وه‌بینی، به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانیی وزه‌، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 86 سه‌نت كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 1.2% دابه‌زی‌ و گه‌یشته‌ ‌ 86 دۆلار و 54 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا هه‌فته‌ی رابردوو نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووەوه‌، به‌جۆرێك هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌ 90 دۆلار نزیك بووه‌وە، شاره‌زایانی بواره‌كه‌ش، هۆكاره‌كه‌یان بۆ زیادبوونی خواست گه‌ڕانده‌وه‌.

دوێنێ نوسینگه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به‌ئاگربه‌ست و ئاڵوگۆڕپێكردنی بارمته‌كان ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، ئەوەش کاریگەری بۆسەر نرخی نەوت دروستکردووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP