یانەى لیڤەرپووڵ هەوڵ بۆ هێشتنەوەى محەمەد سەڵاح دەدات

وەرزش
15:32 - 2024-07-06

بەرپرسانى یانەى لیڤەرپووڵى ئینگلیزى، لە فرۆشتنى محەمەد سەڵاحى میسڕى پاشگەزبونەتەوە و دەیانەوێت یاریزانەکە بۆ وەرزێکى دیکەش لە ریزەکانیان بەردەوام بێت، رۆژنامەى میرۆر بڵاویکردۆتەوە: دواى دەستنیشانکردنى ئارنى سلۆتى هۆڵەندى وەک راهێنەرى یانەکە، لە ئێستادا بۆچوونى کارگێڕی یانەکە بەرامبەر بە فیرعەونە میسڕیەکە گۆڕاوە و هەوڵ بۆ قایلکردنى دەدەن تا ساڵێکى دیکەش لەگەڵ سورپۆشەکانى رێدز بەردەوام بێت.
محەمەد سەڵاح، ساڵى 2017 لە یانەى رۆماى ئیتاڵیەوە، پەیوەندى بە ریزەکانى یانەى لیڤەرپووڵەوە کرد، 236 یاریی بە بەرگى یانە سور پۆشەکەوە ئەنجام داوە و لەو ماوەیەشدا توانیوێتى 149 گۆڵ تۆمار بکات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP