کۆتا وادە بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێم ڕاگەیەندرا

کوردستان
12:18 - 2024-07-07

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کۆتایی ئەم مانگەی وەک دوا وادە بۆ داخستنی کەمپەکان دیاریکردووە و ڕایگەیاندووە، کە سەرجەم گرفتەکان چارەسەرکراون و هیچ بیانوویەک نەماوە.
کەریم نوری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، داخستنی تەواوی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە پەیڕەوی بەرنامەی حکومەتی عێراق و ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکانیش دەیانەوێت پێش ٣٠ تەموز بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا بەشێکی زۆری ئەو گرفتانەی لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان هەبوون بۆ ناوچەکانی خۆیان چارەسەرکراون، کە ئەوانیش لەڕووی نەبوونی هەلی کار و خانووە رووخاوەکانیان و ناکۆکی نێوان خێڵەکان بوون.
کەمپەکانی سنوری سلێمانی نزیکبوونەتەوە لە داخستن و بەشێکی زۆری دانیشتوانەکانیان گەراونەتەوە زێدی خۆیان و وابڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە کەمپەکانی سنوری دهۆک و هەولێر چۆڵبکرێن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP