بەشی پزیشکیی دادوەریی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئامارەکانی لەبارەی ژمارەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ئاشكراكرد.
ئه‌مڕۆ 8ی ته‌موزی 2024 د.عه‌بدولوه‌هاب عیسام، بەڕێوەبەری بەشی مردووان له به‌شی پزیشكیی دادوه‌ری ڕایگەیاند:" ژمارەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەپێی ئه‌و ئاماره‌ی له پزیشکیی دادوەریی تۆمارکراوە (٣٨٤) حاڵەتی گیانلەدەستدانە، لەنێویاندا زیاتر لە ٣٠٠ تەرمی پیاوان و 61 ته‌رمی ئافرەتانه"
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه كه: "ئەو ڕووداوانەی له لایه‌نه‌كانی لێکۆڵینەوەو دادوەرییەوە به‌ده‌ستیانگه‌یشتووه، بریتیین له لە وەرگەڕانی ئۆتۆمبیل، رووداوەکانی هاتوچۆ و پێکدادان"
جەختیشیكردووه‌ته‌وه كه:"بریندارانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ زۆر سه‌ختن كه هاوشێوه‌ی رووداوه‌كانی كوشتنه، ئه‌مه‌ش جێی نیگه‌رانیی هه‌موو لایه‌كه."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP