ئەمریکا لە هەڵبژاردنی رۆژئاوای کوردستان نیگەرانە

کوردستان
10:42 - 2024-07-09

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا، نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە هەوڵی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە رۆژئاوای کوردستان دەربڕی و دەڵێن، زەمینە بۆ ئەو هەڵبژاردنە لەبار نییە.
لە راگەیەندراوێکدا لە تۆری 'ئیکس'، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا بە ناوی ئیسان گۆتریچ، جێگری راوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە نوسینگەی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تایبەتمەند لە کاروباری سووریا بڵاویکردوەتەوە، کە " ئێستا قسەکردن لەسەر هەڵبژاردن لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا نیگەرانمان دەکات".
ئەوەشی خستوەتەڕوو، پێیانوایە هەلومەرج لەبار نییە بۆ هەڵبژاردنیکی ئازاد و پاک و هەمەلایەن.
بڕیاربوو رۆژی 11ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، بەڕێوبەری خۆسەریی رۆژئاوای کوردستان هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی خۆی بەڕێوەببات، بەڵام لە سەرەتای مانگی رابردوودا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی خۆسەریی بڕیاریدا هەڵبژاردنەکان بخرێتە مانگی ئابەوە و راشیانگەیاند کە ئەم دواخستنە لەسەر داوای پارتە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان بووە.
پێشتریش، ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا نیگەرانی بەرامبەر بە هەوڵی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن دەربڕی بوو و بە هەڕەشەی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی لێکیدایەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP