عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی
عیراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان پلانێکی بەناوی پلانی پێنج ساڵە داناوە و
دەیانەوێت لە رێگەیەوە هەژاری کەمبکەنەوە.
وتیشی: بەهۆی رێوشوێنەکانی وەزارەتی پلاندانان
لەماوەی رابردوودا ژمارەیەک پرۆژە جێبەجێکراون کە بوونەتە هۆی رەخساندنی هەلی کار
و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان، ئەوەش بووەهۆی دابەزینی رێژەی بێکاریی بۆ 21.5%".
ئاماژەى بەوەشکرد: ساڵی 2022 رێژەی بێکاری لە عیراق
گەیشتبووە 16.5% و هۆکاری کەمبوونەوەی ئەو رێژەیەش رەخساندنی هەلی کار بووە بۆ
گەنجان.
بەگوێرەی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافی مرۆڤ، رێژەی
هەژاریی لە عیراق لە بەرزبوونەوەدایە و ئێستا 25%ـی هاوڵاتییانی عیراق، لە خوار
هێڵی هەژارییەوەن، بەگوێرەی سەرژمێریی رێکخراوی خۆراکی جیهانییش، دوو ملیۆن و 400
هەزار کەس لە عیراق پێویستی زۆریان بە خۆراکە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP