لیۆنێل مێسی یەکەم یاریزانى مێژووە 7 جار لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا بگاتە یاریی کۆتایی

وەرزش
15:34 - 2024-07-10

لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینى بوە یەکەم یاریزانى مێژوو، بتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا بگاتە 7 فایناڵى جیاواز، بە پێى هەواڵێکى پێگەى ریکۆرد، لیۆنێل مێسى تەمەن 37 ساڵان، تەنها یاریزانە لە مێژوودا، بتوانێت بگات بە 7 فایناڵى جیاواز لە پاڵەوانێتیە جیهانیەکاندا لەگەڵ هەڵبژاردەى ئەرژەنتین، لە لێدوانێکیشدا لیۆى ئەفسانە وتى: ئاسان نییە بتوانین بگەین بە یاریی کۆتایی، ئێمە پێویستە چێژ لەم کاتانەمان وەربگرین، چێژ لە تەواوى ئەم ساتانە وەربگرین، چونکە ئێمە کارێکى گەورەمان بۆ هەڵبژاردەکەمان ئەنجامداوە، دڵخۆشم لەگەڵ تانگۆ گەیشتومە بە 7 یاریی فایناڵ، من دەمەوێت نازناوى دیکە لەگەڵ هەڵبژاردەکەم بەدەست بهێنم و ببینە باشترینى جیهان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP