باڵیۆزی ئەمریکا: چەندین خێزانی ئاوارە ناتوانن بگەرێنەوە ناوچەکانی خۆیان

کوردستان
17:00 - 2024-07-10



ئالینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق داوای له‌ هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق كرد كه‌:"دەبێت بە ئاڕاستەیەک کار بکەن، کە فشار لە ئاوارە و پەناخوازەکان نەکرێت لە کەمپەکان بمێننەوە یاخود بە زۆر رەوانەی ناوچەکانی خۆیان بکرێنەوە."

باڵیۆزی ئەمریکا لە رێورەسمی رێکخستنی کاروباری پەناخوازان کە لە شاری هەولێر بەرێوەچو رایگەیاند:" حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار پەنابه‌ر کردوە، ئەمریکاش لە ساڵی 2003ەوە ملیارێک دۆلاری وه‌ك هاوکاری بۆ پەناخوازانی عێراق دابینکردووەو لە سەردەمی داعشیش 3.5 ملیار 500 ملیۆن دۆلاری دیکەی هاوکاریی بۆ ئاواره‌كان رەوانە کراوە"

داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی كرد:" هاوکاریی پەنابەرانی عێراق بکات، چونکە لە مەترسیدان" 

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌:" چەندین خێزانی ئاوارە هەن ناتوانن بگەرێنەوە ناوچەکانی خۆیان چونکە ناوچەکانیان ئاسایشی بۆ دابیننەکراوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن ئەو ئاوارانە بە رێز و شکۆوە رەوانەی ناوچەکانی خۆیان بکرێنەوە، نەک فشاریان لێبکرێت کە لە کەمپەکانیان بمێننەوە یان بە زۆر بگەڕێنرێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP