قوباد تاڵەبانى: هێزەکانمان لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن تا دواین تیرۆریست بە سزای خۆی دەگەیەنن

کوردستان
10:55 - 2024-07-14

بە داخێکی زۆرەوە لەڕووبەڕووبوونەوەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە قەرەهەنجیر، کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایش شەهید بوو و کارمەندێکی دیکەش برینداربوو.
لەگەڵ ئەوەی لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی هۆشیاری و هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی ئاسایش و هەموو هێزە ئەمنییەکانی کوردستانەوە لە ئاستێکی زۆر باشدا توانراوە ئاسایش و سەقامگیری کوردستان پارێزراوبێت، بەڵام هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر کوردستان و عێراق. هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە هێزەکانمان لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن تا دواین تیرۆریست بە سزای خۆی دەگەیەنن.
لە دڵەوە سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرز و هەڤاڵانی شەهید جوامێر رەشید لە هێزەکانی ئاسایش دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای گەورە داواکارم روحی شەهید جوامێر بە بەهەشت شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ کارمەندە بریندارەکەی هێزەکانی ئاسایش دەخوازم.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP